قوباد تاڵەبانی:هیوادارین ساڵی ٢٠٢٦ ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ خەڵکی کوردستان

هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی لە هەموو لایەک پیرۆزبێت.

هیوادارین ساڵی ٢٠٢٦ ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ خەڵکی کوردستان و هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانترکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتەکەمان لە هەموو روویەکەوە.

پێویستە هەموو لایەک بە وانەوەرگرتن لە ناتەبایی و ناکۆکییەکانی ساڵانی رابردوو کە زیانی بە پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان گەیاندووە، لە ساڵی نوێدا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و لە جیاتی چەقبەستن لە ناکۆکییەکانی رابردوو، بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە کاربکرێت بۆ دروستکردنەوەی متمانە و رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردی. چونکە بە یەکڕیزی و یەکگوتاری باشتر دەتوانرێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێت و داکۆکی لە ماف و داواکارییە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکرێت.