
راپەڕین – یەکشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٦، هەڤاڵانی بەشی یاسا لە مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، ژوورەکانی پارێزەران لە دەڤەرەکەدا بەسەردەکەنەوە و پیرۆزبایی ٣٣ ساڵە یادی دامەزراندنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە پارێزەران دەکەن.
هەڤاڵ زانا مەمەند – بەنوێنەرایەتی ناوەندی کاروباری یاسایی و لێپرسراوی بەشی یاسا لە مەڵبەند و هەڤاڵان ئەندامانی بەشەکە، لە ٣٣ ساڵە یادی دامەزراندنی سەندیکانی پارێزەرانی کوردستان دا، ژووری پارێزەرانی ڕانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا’ـیان بەسەرکردەوە و پیرۆزبایی مەڵبەند و ناوەندی کار و باری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان’ـیان لە پارێزەرانی هەرسێک ژوورەکە کرد و پشتیوانی مەڵبەند و ناوەندی کار و باری یاسایی یەکێتی و بەشەکەیان بۆ پارێزەران و سەروەری یاسایی و دەستبەری دادوەرییان دووپاتکردەوە.





