بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە كۆبووەوە


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لەکاتی خۆیدا جەختی لەسەر کرایەوە.
سەرۆک بافڵ گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لە نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.