
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چاوی بە تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کەوت و رایگەیاند گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوای سەدەیەک لە سەرکوت و بێمافی و حاشالێکردن داوای گەرەنتیکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن.
قوباد تاڵەبانی لە دیدارەکەیدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، وەبیری هێنایەوە گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوای سەدەیەک لە سەرکوت و بێمافی و حاشالێکردن داوای گەرەنتیکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن.
راشیگەیاندووە: ئەوان هاوپەیمانێکی کاریگەری ئەمریکا و رۆژئاوا بوون لە تێکشکاندنی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستیی جیهان.
هەر لە دیدارەکەدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم جەختی کردەوە پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری کورد بکەن تا لە چوارچێوەی سوریایەکی سەربەخۆ و دیموکراتیدا مافەکانیان پارێزراوبێت.
