
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە):
بەخۆشحاڵییەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوه پێگەیشت، لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان و هێزەکانمان دووپاتکردەوە.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، شانازی دەکەین کە دەبینین گەلەکەمان لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن بۆ دەربڕینی پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ئێمە.
