
رۆژی 27ی1ی1992 لە شاری سلێمانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و ژمارەیەک میوان لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆنگرەکە چەند رۆژێکی خایاند، هاوکات لە ناو هۆڵی کۆنگرە سەرکردە عومەر دەبابە کۆچی دوایی کرد و بەو هۆیەوە کارەکانی کۆنگرە چەند رۆژێک درێژ کرایەوەو کۆنگرەکە بەسەرکەوتویی کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا ئێستا 5 کۆنگرەی بەستووە و لە کۆتا کۆنگرەشدا کە رۆژی27-9-2023، بە ئامادەبوونی میوانێكی زۆر لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عیراق و ناوچەكە و بەبەشداری 600 ئەندام لەسلێمانی بەسترا، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە كۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە، بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە.
