بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق.
لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دووپات لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان کرایەوە کە گرەنتی هاوسەنگی و هاوبەشێتی لە وڵاتدا بکات.
هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووری هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبچێت تاوەکو وڵات نەکەوێتە بۆشایی دەستوورییەوە.