لە یادی ٢٢ ساڵەی کارەساتی یەکی شوباتی هەولێردا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی هەموو شەهیدانی ئەو رووداوە تیرۆریستییە و هەموو شەهیدانی کوردستان.

پەیامی بەڕێز قوباد تاڵەبانی  یەکی شوبات:


پەیامی یەکی شوبات زۆر روونە:

ئێمە لەناو خۆماندا سەد رەنگ بین، هەزار جۆر ململانێ و ناکۆکی و بەرژەوەندیی جیاوازیشمان هەبێت، بەڵام تیرۆریستان و نەیاران و دوژمنانمان وەک کورد دەمانکەنە ئامانج و هەوڵی لاوازکردن و لەناوبردنمان دەدەن. هەربۆیە ئەرکی ئێمەی کوردیشە، بە هەموو جیاوازی و ناکۆکییەکانمانەوە وەک کورد و بە یەک گیان و بە یەک هەڵوێستەوە بەرەنگاریان ببینەوە.
لە یادی ٢٢ ساڵەی کارەساتی یەکی شوباتی هەولێردا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی هەموو شەهیدانی ئەو رووداوە تیرۆریستییە و هەموو شەهیدانی کوردستان.