سەرۆک بافڵ: بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبینەوە.

لە ساڵڕۆژی کارەساتی تەقینەوەکانی 1ـی شوبات لە مەڵبەندی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی پارتی دیموکراتی کوردستان تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەبەردەم گڵکۆی شەهیدە سەرکردەکانمان، کادر و لایەنگری هەردوو حیزب و ئەو هاونیشتمانییانە دادەنێین کە شەهیدبوون.

ئێمە وەک کورد، یەک چارەنووسمان هەیە، بۆیە بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبینەوە.

لەم رۆژدا جەخت لە پاندبوون بە هاوبەشێتی و برایەتی و یەکبوونمان لەپێناو خەڵک و خاک و نەتەوەکەمان دەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان