
لەگەڵ بەڕێز دۆرسییا شوتز، بەڕێوەبەری دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقیا لە وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کە بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی پێكهاتوو لە نوێنەرانی ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە، سەردانی کوردستانی کردبوو، گفتوگۆیەکی زۆر بەسوودمان کرد لەبارەی چۆنییەتی زیاترکردنی ئاستی بەشداریی وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستاندا.
هاوڕابووین کە لە کوردستان دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی و بەپێویستمان زانی کاری هاوبەش بکرێت بۆ هاندانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە و ئامادەیی خۆشمان دەربڕی بۆ پێشكەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک.
