سەرۆک بافڵ و محەمەد حەلبووسی جەخت لە پەلەکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە بۆچوونیان ئاڵوگۆڕکرد.
هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دووپاتکردەوە.