
ئەمڕۆ 17ی2ی2026،لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی سیاسی ، پێشهاتە ناوچەییەکان ، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و عیراق ، پتەوکردنی پەیوەندییەکان ، کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا تاوتوێدەکرێتk لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا .
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 17ی1ی2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بارەگای سەرەکیی نەوەی نوێ کۆبوونەوە،پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەرۆک بافڵ رێککەوتنی نێوان هەردوو لای راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان دەکەین بە یەک و بە 38 کورسییەوە وەڵام دەدەینەوە و کورسییەکانیشمان زیاتر دەبێت، راشیگەیاند: کە رێککەوتنەکە دژی هیچ لایەنێک نییە و بۆ بەرەو پێشبردنی کوردستانە
