
یەکێتی و یەکێتییەکان لەوە تێگەیشتوون بۆ ئەوەی بەهێزتربین دەبێت هەموو کات ئامادەبین بۆ گۆڕانکاری، بە تایبەتیش گۆڕانکاری لە رێکخستنەکان و شێوازی کاری رێکخراوەیی. بەڵام گۆڕانکاری لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان هەرگیز بەو مانایە نییە کە هەڤاڵێکمان شیاوی ئەو ئەرکە نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە وزە و گوڕوتینێکی نوێ بدەینەوە بە رێکخستنەکانمان.
لەگەڵ هەڤاڵان کاک شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و کاک دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لە ڕێوڕەسمێکدا لە مەڵبەندی ٣ی یەکێتی، لە هەولێرەوە دەستپێکی گۆڕانکاریمان لە رێکخستنەکان راگەیاند.
زۆر سوپاسی برا و هەڤاڵی خۆشەویست دکتۆر مەجید حەمەدەمین دەکەین کە لە چەند ساڵی رابردوودا بەوپەڕی شایستەیی و دڵسۆزییەوە ئەرکی خۆی وەک لێپرسراویی مەڵبەندی ٣ جێبەجێ کرد، بە تایبەتیش هەرگیز دڵسۆزی و ماندووبوونی لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا لەبیرناکەین. یەکێتی هەمیشە پێویستی بە زانایی و خەمخۆریی دکتۆر مەجید هەیە و بەپێی ئەو توانا و شایستەیی هەیەتی و بۆ هەموو لایەک سەلمێندراوە ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێ و قورستری پێ دەسپێردرێت.






