
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە ٣٥ ساڵە یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ئازادیدا، کە ٥-٣-١٩٩١ لە ڕانیەی دەروازە و پایتەختی ئازادییەوە بڵێسەیدا، ژمارەیەکی نوێی “ڕۆژی ڕاپەڕین” بڵاودەکاتەوە.
ڕۆژی راپەڕین، ساڵنامەیەکی ڕۆژنامەوانی و دیکۆمێنتارییە، ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، ساڵانە لە یادی ٥-٣ یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕین ئامادەی دەکات و بە هاوکاری ڕۆژنامەی “کوردستانی نوێ” چاپ دەکرێ و بڵاودەکرێتەوە.
یەکەم ژمارەی “ڕۆژی ڕاپەڕین” لە ٥-٣-٢٠١٠ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
