
لە ٤٨ەمین ساڵیادی داستانی دەشتێو و شەهیدبوونی پێشمەرگە و سەرکردە ئازاکان
٨ی ئاداری ٢٠٢٦، چل و هەشت ساڵ بەسەر داستانی “دەشتێو”دا تێدەپەڕێ، ئەو داستانەی ناوەکەی لە مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شۆڕشی نوێی گەلی کوردستاندا سەوز سەوز نووسییەوە. لەم یادەدا سەری ڕێز و وەفاداری بۆ ڕۆحی شەهید سەعدی عزیز (سەعدی گچکە) و دوازدە هەڤاڵە قارەمانەکانی مەیدانی شەڕ و چوار هەڤاڵە پۆڵایینەکەی تری بەردەم پەتی سێدارە دادەنەوێنین.
داستانی دەشتێو، داستانی ئیرادەی نەشکێنراوی پێشمەرگەی یەکێتی و شۆڕشەکەیەتی. ئەوێڕۆژێ ٤٢ کادیر و پێشمەرگەی هەردوو هەرێمی دەشتی هەولێر و خۆشناوەتی، لە پیلانێکی دوژمنکارانەی ڕژێمی بەعس – فیرقەی یەک، دوای ئەوەی لە گوندی دەشتێو – قەزای پشدەر، گەمارۆ دەدرێن قارەمانانە لە دوژمن دێنە دەست و لە ماوەی ١٢ کاتژمێری شەڕی دەستەویەخەدا زیانێکی گەورەیان لە دوژمندا: کوژرانی ١٦٠ سەرباز و ئەفسەر، بریندار بوونی ٢٥٠ی تر، پێکانی ٨ هەلیکۆپتەر کە دوانیان لە مەیدانی شەڕەکەدا کەوتنە خوارەوە. فەرماندەکەی دوژمن دواتر لە نامیلکەکەیدا دانی بەوەدانا کە پێشمەرگە قۆناغی پارتیزانی تێپەڕاندووە و چووەتە قۆناغی شەڕی گەرۆکەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی و سەرخستنی شۆڕشدا ڕۆڵی مێژوویی گەورە و یەکلاکەرەوەی گێڕا. داستانی دەشتێو بەڵگەنامەیەکی زیندووە بۆ ئەو ڕۆڵە و نیشانی دەدات کە پێشمەرگە و فەرماندە و سەرکردەکانی چۆن توانیوویانە تەنانەت لە ناهاوسەنگترین شەڕەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
سڵاو و درود بۆ شەهیدانی داستانی دەشتێو و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و ئازادی.
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
٨ی ئاداری ٢٠٢٦
