
بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی کوردستان و جیهان دەکەین و رێز دەگرین لە هەوڵ و تێکۆشانی هەموو ئەو ژنە ئازا و خەباتکارانەی کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا.
بەم بۆنەیەوە لەگەڵ بەڕێز لاڤە حیکمەت کۆبوومەوە کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە راسپێردراوە بۆ رێکخستنەوە و بەهێزکردنەوەی رێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان. پشتگیری و ئامادەیی تەواوی خۆمان دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک تا لەم ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتووبێت.
جەختمان کردەوە دەبێت یەکێتیی ژنان بە جۆرێک رێکبخرێتەوە کە رۆڵی تەواو ببینێت لە بەهێزترکردنی پێگەی ژنان و کچان لە هەموو بوارەکاندا و پلانی گونجاو و تایبەتی هەبێت بۆ پێگەیاندنی ژنانی سەرکردە و پێشەنگ لەناو کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.
