قوباد تاڵەبانی: بۆ هەمیشە شانازی بە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمانەوە دەکەین

بۆ هەمیشە شانازی بە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمانەوە دەکەین. ئەوان پاڵەوانی رۆژانی سەخت و پڕمەترسی بوون و مۆرکی خۆیان لە مێژووی شۆڕش و بەرخۆدانی یەکێتی و گەلەکەمان داوە، بە جۆرێک مێژووی نیوسەدەی رابردوومان بەبێ باسکردنی رۆڵ و کاریگەری هەر یەکێکیان مێژوویەکی ناتەواوە.
شەرفمەند بووم ئەمڕۆ بە دیداری سێ سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و سێ هاوسەنگەر و هاوڕێی بە وەفای مام، بەڕێزان کاک مولازم عومەر و کاک عومەر فەتاح و کاک عوسمانی حاجی مەحمود شادبوومەوە.
ئامۆژگارییەکانیان هەمیشە پڕ بایەخن و ڕێنیشاندەرمانن بۆ گرتنەبەری رێگەی دروست بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، ئەو دەستکەوتانەی کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و رەنج و ماندووبوونی تێکۆشەرە دێرینەکانمانن.