سەرۆک بافڵ:لە دڵەوە نیگەران بووم بە کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە).

لە دڵەوە نیگەران بووم بە کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە).
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، هەڤاڵانی پەیەدە و کەسوکاری سەربەرزی کۆچکردوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
بەڕێز ساڵح موسلیم وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رۆژئاوای کوردستان رۆڵی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا بەرچاو بوو و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان.
رۆحی هەڤاڵی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت، خوای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان