
بە داخەوە و دڵتەنگییەکی قووڵەوە، کۆچی دوایی سیاسەتمەداری بەرزو تێکۆشەری نیشتمانی، هەڤاڵ ساڵح موسلم محەممەد، سەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) و ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی هاوبەشی پارتەکە، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە ناخەوە خەمبار کردین.
ساڵح موسلم، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی شێران لە کوبانی لەدایکبوو. ئەندازیاری کیمیایی بوو و خوێندنی لە زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ تەواوکرد. تەمەنی پڕبوو لە خەبات و تێکۆشان بۆ مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا. سیاسەتمەدارێک بوو ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە دامەزراندنی خودبەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکەدا.
هەڤاڵ موسلم لە درێژەی ژیانی سیاسیدا چەندین جار دەستگیرکراوە و ئەشکەنجە دراوە، بەڵام هەرگیز دەستی لە خەبات هەڵنەگرت. کوڕەکەشی شێرزان ساڵی ٢٠١٣ لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا شەهید بوو. ئەو سەرکردەیەک بوو تووشی سەختترین ڕووداوەکانی ژیان بوو، بەڵام هەموو ئەم سەختییانە نەیانتوانی دایببڕن و بیوەستێنن لە ڕێگەی خەباتدا.
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی دەگەیەنێتە خێزان و بنەماڵە تێکۆشەر و شەهیدپەروەرەکەی و (PYD) ە گشت خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد.
داوا لەخوای گەورە دەکەین ساڵح موسلم بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و جێگەی لە بەهەشتدا بێت و سەبرو ئارامییش ببەخشێت بە خێزان و هاوڕێکانی.
یادت بە خێر و ڕێگەت بەردەوام
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
١١ی ئازاری ٢٠٢٦
