مەڵبەند، لە ٣٨ـمین ساڵیادیدا ڕێز لە شەهیدان و قوربانیانی هەڵەبجە دەگرێت

مەڵبەند – دووشەممە، ١٦ی ئاداری ٢٠٢٦
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، لە ٣٨ـمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، چەند ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە وەستان و بەڕێزەوە وەفادارییان بۆ قوربانیان و کەسوکاری سەربەرزیان نواند.