قوباد تاڵەبانی:ئێستا جەماوەری یەکێتی دڵخۆشن کە هیچ کاتێک یەکێتییەکەیان وەک ئێستا یەکڕیز نەبووە،


ئێستا جەماوەری یەکێتی دڵخۆشن کە هیچ کاتێک یەکێتییەکەیان وەک ئێستا یەکڕیز نەبووە، هەربۆیە دەبێت رۆژ لە دوای رۆژ ئەم یەکڕیزییە بەهێزتر بکەین.

لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ئەندامانی هەردوو بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان و بۆردی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسمان لە گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی کرد کە بە خۆشحاڵییەوە ماوەیەکە دەستی پێ کردووە و هەنگاوی زۆر باشیشمان ناوە. جەختمان کردەوە لەسەر ئەوەی لەم پرۆسەیەدا ئەرک و بەرپرسیارێتی بە کەسی شیاو دەسپێردرێت و رێز لە تێکۆشەرە دێرینەکان دەگرین و سوود لە ئەزموونی دەوڵەمەندیان وەردەگرین.
هەروەها گرنگیی زۆر دەدەین بە زیادکردنی ئاستی هەماهەنگی لەنێوان بۆردەکانی حکومەت و رێکخراوەکان و تەواوی بۆردەکانی دیکە لە پرۆسەی رێکخستنەوە و گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتیدا.