
مەڵبەند – سێشەممە، ١٧ی ئاداری ٢٠٢٦
بە ئامادەبوونی هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بەڕێز مستەفا محمد، سکرتێری نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، مۆڵەتنامەی سەندیکاکە بۆ ماڵپەڕی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین Raparin24.com ی بەخشییە هەڤاڵ ئەرسەلان مەحمود، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی مەڵبەند و سەرنووسەری ماڵپەرەکە.



