
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەدی باکوری کوردستان پەیامێکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئیشەڵا هەر لە جەژندا دەبن و لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەى کە گرنگە یەکڕیزى ئێمەیە و یەکڕیزى هەموو کورد و یەکڕیزى هەر چوار پارچەى کوردستانە، سڵاوێکى تایبەت و رێزێکى تایبەت بۆ هەموو لایەنێک کە بەشدارى پرۆسەى ئاشتییان کردووە، کە هەڤاڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستى پێکرد.
دەقى پەیامى سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:
سڵاو کورد و کوردستان
سڵاو هەڤاڵانى ئەزیز
سڵاو لەو مناڵە جوانانەى کە لەوێ وەستاون
سڵاو هەڤاڵ عەبدوڵا ئۆجەلان
سڵاو سەرۆک
جەژنى نەورۆزتان پیرۆز بێت
ئیشەڵا هەر لە جەژندا دەبن و لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەى کە گرنگە یەکڕیزى ئێمەیە و یەکڕیزى هەموو کورد و یەکڕیزى هەر چوار پارچەى کوردستانە، سڵاوێکى تایبەت و رێزێکى تایبەت بۆ هەموو لایەنێک کە بەشدارى پرۆسەى ئاشتییان کردووە، کە هەڤاڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستى پێکرد.
ئیشەڵا بە زوترین کات دێمە خزمەتت هەڤاڵ ئاپۆ و ئیشەڵا بەیەکەوە بەرنامەکەت تەواو دەکەین، ئیشەڵا بە زوترین کات بە ئازادى دەتبینین.
هەمووتان دەزانن یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان هەر بۆ ئێوە بووە و لێرە بەڵێنێکتان پێ دەدەم، هەر بۆ ئێوە دەبێت و هەر بۆ ئێوە خەبات دەکات و هەر هەمووتان سەر سەرمان و سەرچاومان.
خۆتان دەزانن تەبیعەتێکم هەیە، ئەوەى دەیڵێم جێبەجێى دەکەم، ئا لێرەدا بەڵێن دەدەم بە هەمووتان ساڵێکى تر بە ڤیدیۆ من نابینن، ساڵێکى تر لە خزمەتاندا دەبم و هەربژین و جەژنتان پیرۆز بێت سەرسەرم و سەرچاوم.
