
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور .
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری هەرە دیاری گەلەکەمان ( مامە غەفە ) مان پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و هاوسەنگەرانی و پێشمەرگە دێرینەکان دەکەین و هاوبەشی خەمتانم .
مامە غەفە ، یەکێک بوو لە فەرماندە ئازاو قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی ، کە هەمیشە ورەیەک بوو ، لە ئازایەتی و جوامێری و تا دواساتەکانی ژیانیشی ، هەر بە پێشمەرگایەتی مایەوە و نموونەیەکی هەرەباڵای دڵسۆز بوو بۆ خاک و گەلەکەی بۆیە لە دەستدانی هەموومانی غەمبارکرد .
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات ، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت .
جەزا سەید مەجید
سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
