
مەکتەبی سیاسی: مام غەفور نموونەی ئازایەتی و بوێری بوو
، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور دەردەبڕێت كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان کەسوکار وخانەوادەی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرین هەڤاڵ مام غەفور، هەڤاڵانی ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی قارەمان.
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و فەرماندەی قارەمان و ماندونەناسی خەباتی نەپساوەی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، مام غەفور دەروێش ئەحمەد( مامە غەفە)، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
هەڤاڵ مام غەفوور لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا جوامێرێکی ئازا و بە جەرگی تێکۆشان و لە چالاکی و نەبەردییەکانی هێزی پێشمەرگەدا هەمیشە نموونەی ئازایەتی و بوێری بوو . هەروەک لە خانەوادە کوردپەروەرەکەیدا پۆلێک شەهیدیان پێشکەشی کوردو کوردستان کردوە.
لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت
انا لڵە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
