سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دڵەوە غەمباربووم بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی:
لە دڵەوە غەمباربووم بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور، یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەیان، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم.
مام غەفوور یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی کوردستان کە هاوڕێی سەرۆک مام جەلال بوو ، هەموو تەمەنی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخانکرد و بۆ ئێمە هێمای ئازایەتی و دڵسۆزییە بۆ خاک و نیشتمان، بۆیە لەدەستدانی کۆستێکی گەورەیە بۆ هەموومان.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نێشتمانیی کوردستان