قوباد تاڵەبانی: بە توندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و ئەم هێرشە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەزانین


دەقی راگەیەندراوەكە:

لەگەڵ ئەوەی هەر لە دەستپێکی ئەم جەنگەوە، بە راشکاوی هەڵوێستی خۆمان بۆ هەموو لایەک روون کردەوە کە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگە، کەچی بە داخەوە لەم ماوەیەدا هەرێمی کوردستان بە دەیان جار کراوەتە ئامانج و لە دواین حاڵەتیشدا بەهۆی هێرشی موشەکییەوە لە سنووری سۆران، شەش پێشمەرگەی کوردستان شەهید و ژمارەیەکیش برینداربوون.
بە توندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و ئەم هێرشە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتی باش دەزانین.
لە کۆتاییدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری هەر شەش شەهیدەکە دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.