
لە کۆبوونەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم، گفتوگۆی وردمان کرد لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان. جەختمان لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان کردەوە کە وەک کورد بەشێک نابین لە کێشە و ئاڵۆزییەکان، بەڵکو بەشێک دەبین لە چارەسەر و یارمەتیدەر دەبین لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەمان.
هەروەها گفتوگۆمان کرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. لە چوارچێوەی دیدگای یەکێتی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەت هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان.
