
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی کریستیان دەکات بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح.
دەقی پەیامەکە…
بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەربێت) پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی دەکەم و هیوادارم لەم دۆخەدا لە کەشێکی ئارامدا جەژن بەڕێبکەن.
لەم بۆنەیەدا دووپات لە پابەندبوونمان بە بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاینیی و نەتەوەیی لە وڵاتەکەماندا دەکەینەوە، هەمیشە پشتیوان دەبین بۆ پەرەپێدانی برایەتی لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
