
لە سەردانمدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە و کۆبوونەوەم لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاکە، پشتیوانیی خۆمان بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و گەشتوکاڵ دەربڕی و داوامانکرد پلانێک ئامادە بکەن بۆ فراوانکردن و بە نێودەوڵەتییکردنی فستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، چونکە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەشەپێدانی هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاریی لە دەڤەرەکەدا.
بڕیاریشماندا بە جێبەجێکردنی بەشێکی زۆر لە داواکارییەکانی دامودەزگا ئیدارییەکانی سنوورەکە بۆ ئەوەی بتوانن باشتر خزمەتی هاووڵاتییان بکەن. هەروەها کارئاسانیی زیاتر پێشکەش بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەکەین و کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە باشتر دەکەین.
