
تێپەڕاندنی ئەم چەقبەستووییە سیاسییەی عیراق و سەرخستنی کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێز «نزار ئامێدی» بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، تەنها وەرگرتنی ئیستحقاقێکی دەستووریی نییە، بەڵکوو سەلماندنەوەی ئەو ڕاستییە مێژووییەیە – یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە چەقی هاوسەنگی و مەرجەعی چارەسەرەکانە.
ئەمە لە کاتێکدا ‘عەبەسییەتی سیاسی’ باڵی بەسەر پرۆسەی حوکمڕانیدا کێشابوو، دانوستاندنە ژیرانەکان و ئیرادەی پۆڵاینی یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، توانیان سەروەریی ئەقڵانی بگەڕێننەوە بۆ بەغدا.
ئەم قۆناغەی سەرۆکایەتی کۆمار، نوێکردنەوەی هەمان ئەو بەرپرسیارێتییە قورسەیە لە خوێندنگەکەی سەرۆک مام جەلالەوە سەرچاوەی گرتووە؛ نەک تەنها بۆ کۆکردنەوەی جیاوازییەکان، بەڵکوو بۆ ئەوەی یەکێتییانە و کوردانە وەک پردێکی پتەو و پارسەنگێکی هێز، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمایەکی نوێ دابڕێژێتەوە و خەباتی دیپلۆماسییانە بکاتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی مافەکانی گەلەکەمان و گەلانی عیراق بەگشتی. پێرۆزبێت.
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
