کۆسرەت رەسول عەلی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

بەڕێز کاک نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدرال
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی کۆماری عێراق پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ئومێد دەکەم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گرنگەدا بتوانن رۆڵی خۆتان ببینین و پارێزەری دەستوور بن و هەوڵی جدی بدەن بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە چوارچێوەی دەستوورو یاسا بەرکارەکان کێشەکان چارەسەر بکەن و لەپێناو ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان تواناکانتان بخەنەگەڕ.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و ئومێدەوارم بەپاڵپشتی و پشتیوانی سەرجەم هێزە کوردستانییەکان و بەکاری هاوبەش لەگەڵ هێزو لایەنە عێراقییەکان بتوانن پێکەوە داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی گەلی عێراق بن و پارێزگاری لێ بکەن.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
١١/٤/٢٠٢٦