
لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵ و پێگەی د. لەتیف رەشید کە لە ماوەی بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانیدا دڵسۆزانە خزمەتی گەل و ئامانجە باڵاکانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە کۆبوونەوەکەدا بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سوپاسی خزمەت و خەمخۆرییەکانی د. لەتیف رەشید کرا کە هەمیشە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بووە.
