لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: ئامادەییتان لە مەڕاسیمەکەدا بەهایەکی گەورەی هەیە و لە دڵماندا دەمێنێتەوە

ڕێز و سوپاسی زۆر تایبەت بۆ هەڤاڵانمان لە ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، کۆمیتەکان و سەرجەم ئەو خۆشەویست و دۆستانەی کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونیان شکۆی زیاتریان بەخشییە مەڕاسیمی وەرگرتنی لێپرسراوێتیی مەڵبەند. پێشوازی و ئامادەبوونی ئێوە لە خۆیدا پەیامێکی گەورەی یەکدڵی و هاوبەشییە و هەموومان شانازی پێوەدەکەین.

بەداخەوەین بە هۆی زۆری ئامادەبووان، ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڤاڵان و خۆشەویستان نەیانتوانی لە ناو هۆڵەکەدا ڕاستەوخۆ بەشداری بکەن، مایەی ناڕەحەتییمان بوو، بەڵام هاتنتان و ئامادەییتان لە مەڕاسیمەکەدا بەهایەکی گەورەی هەیە و لە دڵماندا دەمێنێتەوە. دڵنیاتان دەکەینەوە مەڵبەند بۆ هەموو یەکێتییەکان و دۆستان و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان و دەڤەرەکەمان بە تایبەتی، کراوەیە و ئەم پەیوەندییە گەرم و خۆبەخشانەیەی هەڤاڵانمان لە خزمەت دەڤەری ڕاپەڕین و خەڵکە خۆشەویستەکەی بەرەو سەر دەبەین.

 

سەرفراز بن.

حەیدەری ئاسایش
لێپرسراوی مەڵبەندی ڕاپەڕین
١٨ی نیسانی ٢٠٢٦