
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لە خاتوو (لاڤە حیکمەت) سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنانی کوردستان و وەفدی یاوەری و پشتیوانی (ی.ن.ک) بۆ قۆناغی نوێی خەباتی (ی.ژ.ک) دووپاتکردەوە و هیوای خواست خەباتی مەدەنییان لە ئاست ئەم قۆناغە نوێیەی گۆڕانکارییەکان بێت.
رفعەت عەبدوڵڵا، باسی لەوەکرد(ی.ژ.ک) کانگای پێگەیاندنی دەیان ژنی مەزن و بە توانا بووە، لەوبارەیەوە وتی:”بۆ نمونە هێرۆخان، جگە لە تێکۆشانی سیاسی و پێشمەرگانەی، لە بزووتنەوەی ژناندا رۆڵێکی ئیلهام بەخشی هەبووە”.
جێگری سەرۆک، جەختی کردەوە کە یەکێتی بەکردار خەبات دەکات کە ژن هاوبهشێكی راستهقينهبێت له دروستكردنی بڕیار و ئایندەدا.
