
لە دیدارێکدا دۆخی ناوچەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و هەردوولا پەرۆشبوون بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی گرژییەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
سەرۆک بافڵ سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە لە رابردوودا کراونەتە سەر لوبنان و وتی، هەر هەوڵێکی لەوجۆرە دژە بە بنەماکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەرخستنی هەوڵەکان بۆ بەردەوامی لێکتێگەیشتنەکان و ئاگربەستی هەمیشەیی لە لوبنان کرایەوە.
