
خۆشحاڵم بۆ چوارەمین ساڵ لەسەر یەک بەشدارم لە کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی لە وڵاتی یۆنان. بەهۆی بەشداریمان لە کۆڕبەندەکانی پێشوو و بە تایبەتیش بەڕێوەچوونی کۆڕبەندیی دێڵفی لە سلێمانی لە ساڵی رابردوودا، ئێستا زۆرێک لە کۆمپانیا و کارسازان و گەورە وەبەرهێنەرانی بەشدار لە کۆڕبەندەکەدا، کوردستان و عێراق وەک دەرفەتێکی گەورە بۆ وەبەرهێنان سەیر دەکەن.
هەرچەندە ئەمساڵ هەمووان نیگەرانن لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی جەنگ بۆ سەر ئابووریی وڵاتان، بەڵام لە هەموو دیدار و کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان و کارسازان و کۆمپانیا گەورەکان هەوڵ دەدەین هانیان بدەین بۆ کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەمان.
