سەرۆک بافڵ:بە شکۆوە یادی 52 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەگەڵ یادی 44 ساڵەی راپەڕینی قەڵادزێ دەکەینەوە

بە شکۆوە یادی 52 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەگەڵ یادی 44 ساڵەی راپەڕینی قەڵادزێ دەکەینەوە و سڵاوی ئەمەکداری و وەفا بۆ شەهیدان و کەسوکارە بەڕێزەکانیان دەنێرین.

یادکردنەوەی ئەو کارەساتانەی بەسەر نەتەوەکەماندا هاتوون، دەبێت ببێتە پاڵنەری ئێمە بۆ ئەوەی پێکەوە ژیانێکی شایستە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هاونیشتمانییانمان فەراهەم بکەین.

خەڵکی قارەمانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن کە هەمیشە سەرمەشقی قوربانیدان بوون، شایستەی ئەوەن بە هەموو توانایەکمانەوە لە ئاستی داخوازییەکانیاندا بین و خزمەتیان بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان