
قەڵادزێ – ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە ٥٢ ساڵە یادی بۆردومانی قەاڵدزێ و ٤٤ ساڵە یادی ڕاپەڕینە مێژووییەکەی شارەکە، تاجەگوڵینەی وەفاداری لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ٢٤-٤ لە گۆڕستانی شەهیدانی قەڵادزێ دانا.
هەڤاڵ عومەری زێڕنگر، جێگری لێپرسراوی مەڵبەند، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند بە ئامادەبوونی بەڕێزان هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، قائمقامی هەر دوو قەزای ڕانیە و پشدەر، دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و شارەوانییەکانی ڕاپەڕین، کۆمیتەکانی پشدەر و ڕاپەڕین و ژمارەیەکی بەرچاو لە تێکۆشەران و خەڵکی قەڵادزێ، لە مەڕاسیمێکدا کە تایبەت بە ٥٢ ساڵە یادی بۆردومانی قەڵادزێ و ٤٤ ساڵە یادی ڕاپەڕینی شارەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی ڕاپەڕین لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی قەڵادزێ ڕێکخرا بوو، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداری خستە سەر گڵکۆی شەهیدانی ٢٤ی ٤.





