ژینگە لە نێوان کاریگەری مرۆڤ و سیاسەتدا.

ڕێباز مام شۆرش


لە ھەر قۆناغێکی سیاسەتدا، سیاسەت بە جۆرێک خۆی لە شانۆی ژیان نواندووە. بە تایبەت کاریگەری لە سەر ژینگە هەیە، بێگومان لە قۆناغی بیری سیاسی ھاوچەرخدا، چەند تایبەتمەندیەکی ھەیە و، لە ئێستادا زیاتر لەگەل ئەمری واقع سیاسەت دەکات، ئه‌مه‌ بەو مانایە دێت کە رووداوکان ڕوودەدەن، رێگا لە جیاکاری دەگرێت، بە ھەموو مانایه‌کی وەک نەژادی،نەتەوەیی،ئاینی،کولتووری، کۆمەڵایه‌تی و، زیاتر سه‌رنج دەخاتەسەر ئەوەی چی بۆ مرۆڤ باشە و ھەمیشە بە دوای ئەوەویە، کە چۆن مرۆڤ بەختەوەر بکات.
ئەوانەی سیاسەت دەخاتە بەرژەوەندی ژینگە و سیاسەتی ھاوچەرخ باوەڕی بە عەقڵ و ھەڵبژاردەی مرۆڤە. زانکۆ یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی، كه‌ سیاسەتی ھاوچەرخ پەیڕەو دەکات و گرنگی زۆری پێدەدات. وەک ئێستا زۆر شت ھەڵوەشاوەتەوە، بیری سیاسی ھاوچەرخ تایبەتمەندی ئەوەی ھەیە، داوای گۆڕانکاری ریشەیی دەکات له‌ جۆری روانین بۆ پرس و بابه‌ته‌ ژینگەییەکان.

یەکێک لە کێشەکانی داھاتوی بیری سیاسی، بریتییە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگە. مرۆڤ له‌و هه‌ساره‌یه‌ یان ژینگه‌یه‌ی تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێ، پێداویستیەکانی خۆی بۆ ژیان ده‌دۆزێته‌وه‌. ھەر دوو لا، واتە مرۆڤ و ژینگەش، کاریگەرییان لەسەر یەکتر دەبێ. ئەو کاریگەرییەش دەتوانێ ئەرێنی یان نەرێنی بێت. مرۆڤ و ژینگە دوو یەکەی بوونن و لە ئاڵوگۆرێکی بەردەوامدان لەگەڵ یەکتر، بەڵام لە لایەن بیرمەندانی بیری سیاسی ھاوچەرخ، لە رۆژگاری ئەمرۆدا پرسێکی پر لە کێشە و گرنگە، چونکە ژینگە پەیوەستە بە خۆراک و بەردەوامی ژیان. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، مرۆڤ ھۆکارە بۆ تێکدانی ژینگە، وەک دروست کردنی کارگە، بڕینی دار، جەنگ و چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كان و ….هتد.
بۆیە کێشەکانی په‌یوه‌ست به‌ ژینگه‌، گرنگترین پرسی بیری سیاسی ھاوچەرخن. یەکێک لە سودەکانی بیری سیاسەتی ھاوچەرخ ئەوەیە، مرۆڤ فێری ئەوە دەبێت لە ئێستادا بژیت، نەوەک ھەمیشە لە مێژوو یان رابردوودا بژیت.پێشتر سیاسەت گرنگی بە ئایدۆلۆژیا، داگیرکاری بە ھێزی سەربازی، سنوورەکان، نەتەوە و ئاین و چەندین فاکتەری تر دەدا، بەڵام ئێستا بیری سیاسی ھاوچەرخ گرنگی بە پرسی نێودەڵەتی وەک چارەسەرکردنی گەرم بوونی زەوی و پیسبونی ژینگە، بەرنگاربوونەوەی چەکی ئەتۆمی، ده‌دات. له‌ رابردوودا، دەوڵەتان زۆرتر بیریان لە نەتەوەیەک و ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەکردەوە، بەڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی ژیان و ئاسایشی جیهانی، په‌یوه‌ستن به‌ یه‌كه‌وه‌.
پێشکەوتنی مرۆڤایه‌تی مەترسی خستە سەر ژینگە و وایکرد، کە ژینگە ھاوسەنگی خۆی لەدەست دا. ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی، کە مرۆڤ لە ماوەی ئەم چەند سەدەیەی دواییدا به‌دیهێنان. داهێنانه‌كانی مرۆڤ بە گشتی و، به‌ تایبه‌ت بەکارھێنان و دەرھێنانی کانزاکان، ھاوسەنگی ژینگەیان شێواند و سروشتی زەوییان گۆڕی و ئیستا كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی خه‌ریكن ده‌رده‌كه‌ون.
بۆیه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیان و مرۆڤ درووست نه‌بێ، ئه‌وا پێویسته‌ ره‌چاوی ئه‌م رێگاچاره‌، په‌یڕه‌وه‌ نوێیانه‌ بكات: چاودێری کردنی پڕۆسەکانی کۆکردنەوە و گواستنەوە و فڕێدانی پاشەڕۆ ڕەقەکان، هه‌وڵدان بە شێوەیەکی زانستی بۆ پاراستنی تەندرووستی مرۆڤ، بەشداربوونی لایەنی شاره‌زای ته‌ندرووستی و ژینگەیی لە کاتی درووستکردن و دامەزراندنی کارگە پیشەسازییەکان، گەشەپێدانی ھۆشیاری ژینگەیی بە بەستنی کۆڕ و سیمینار لە قوتابخانە و زانکۆیه‌کان.
ئه‌مانه‌ هه‌موو پێویست و ده‌بێ كاری له‌پێشینه‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخ و بیری هاوچه‌رخیش بن، چونکە مرۆڤ ھەمیشە لە پەیوەندییەکی بەھێزدایە لەگەڵ ژینگەی دەورووبەری و مانه‌وه‌شی په‌یوه‌سته‌ به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ درووسته‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ هه‌یه‌تی. هه‌ربۆیه‌ش سه‌ره‌ڕای گرنگیپێدانی هزری سیاسه‌تی هاوچه‌رخ به‌و بابه‌ته‌، له‌ خودی خۆیدا، پاراستنی ژینگ، ئەرکێکی نیشتیمانی و ئایینی و نەتەوەییە