
بە بۆنەی یادی شکۆداری یۆبیلی زێڕین و تێپەڕبوونی نیو سەدە بەسەر خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کادران و ئەندامانی کۆمەڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
مێژووی پڕ لە سەروەریی کۆمەڵەی خوێندکاران، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ئێوە هەمیشە پێشەنگ و ڕچەشکێنی خەباتی پیشەیی، دیموکراسی و نیشتمانی بوون. کۆمەڵەکەتان نەک هەر قەڵغانێکی پتەو بووە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خوێندکاران، بەڵکو خوێندنگەیەکی گەورەش بووە بۆ پێگەیاندنی سەرکردە و کادری لێهاتوو کە ڕۆڵی کاریگەریان لەناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە.
لەم قۆناغە هەستیار و نوێیەی کارکردنتاندا، کە بە دیدگایەکی سەردەمیانە و بە ستایلێکی نوێوە هەنگاو دەنێن بۆ خزمەتکردنی زیاتری چۆنایەتیی توێژی خوێندکاران و پەرەپێدانی تواناکانیان، ئێوە جێگەی متمانە و ئومێدی گەورەی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)ـن. یەکێتی وەک هەمیشە، پشتیوان و سێبەری گەورەی کار و خەباتی ڕێکخراوەیی و پیشەییتان دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانتان.
با ئەم یادە شکۆدارە، وێستگەیەکی نوێ بێت بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و داهێنان و نوێگەریی بەردەوام. دووبارە یۆبیلی زێڕینتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە لوتکەی سەرکەوتندا بن.
مەڵبەندی (٢٤)ی ڕاپەڕین.
