
زانكۆی راپه‌ڕین و دامه‌زراوه‌ی ڤیژن له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومەتى هه‌رێمی كوردستان دیدارێكی زانستی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئابووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، رێكخست كه تێیدا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: “ئامانجمان گه‌شه‌پێدانی قه‌زا و ناحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه”.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه به‌شداریی له “دیداری ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی ئیداره‌ی راپه‌ڕین” كرد و رایگه‌یاند: پلانی ئێستای حكومه‌ت ته‌نها ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان نییه، به‌ڵكو ئامانجمان گه‌شه‌پێدانی قه‌زا و ناحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته حكومه‌ت له‌مه‌ودوا له‌بری چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی له‌شاره گه‌وره‌كاندا، كار بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌موو ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بكات.
ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌شدا: “دیداری ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی ئیداره‌ی راپه‌ڕین” ی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی به‌شێكی گرنگی ئه‌و پلانه‌یه كه بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه.
دیداره‌كه ته‌نها یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت و چه‌ندین كه‌سایه‌تی پسپۆڕ و به‌ئه‌زموون به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، كه ئامانج لێی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی ئیداره‌ی راپه‌ڕینه.
