قوباد تاڵەبانی: چاکسازی لە تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابوریی


چاکسازی لە پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کە لە ساڵی ٢٠٢٣وە دەستمان پێ کردووە. پێشتر تۆمارکردنی کۆمپانیایەک نزیکەی دوو مانگی دەخایاند و ٣١ هەنگاوی پێویست بوو، ئێستا بەشێوەی ئۆنلاین و تەنها بە ٢٤ کاتژمێر و بە نرخێکی زۆر کەم تۆمار دەکرێت.

بە ئامادەبوونی بەڕێز کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بەڕێزان بڵند محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامان و بەرپرسانی سەرجەم لقەکەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کۆبوومەوە. سوپاسم کردن بۆ ئەوەی بەپێی پلانەکە، هەنگاوەکانی چاکسازییان بە باشی جێبەجێ کردووە. بە تایبەتیش دەستخۆشیم لە بەرپرسان و هەموو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد کە بە شێوەیەکی پیشەیی و بێ هیچ جیاوازیدانانێک خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن.
بۆ هەنگاوی داهاتووش لە بە ئەلیکترۆنیکردنی بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتەکان هاوکار و پشتیوانیان دەبم لە چارەسەرکردنی هەر کێشە و گرفتێک بێتە بەردەمیان.