سەرۆک بافڵ:کرێکاران تەنها هێزی کار نین، بەڵکو سامانێکی نیشتمانیی گەورە و بێوێنەن،

بەبۆنەی ١ـی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاران گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەین. بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە دەستە ماندووەکانیان دەڕوانین کە بزوێنەری سەرەکی گەشەپێدانی نیشتمانن.
کرێکاران تەنها هێزی کار نین، بەڵکو سامانێکی نیشتمانیی گەورە و بێوێنەن، بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی ئەوان هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت، بۆیە کاری لەپێشینەمان دابینکردنی ژیانێکی شایستە و پاراستنی شکۆ و مافە یاساییەکانیانە.
دووپاتی دەکەینەوە وەک هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری مافی کرێکاران دەبین و پابەندین بە هەوڵەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی کاری تەندروست و سەردەمیانە، کە تێیدا دادپەروەری کۆمەڵایەتی فەراهەم بکرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان