بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام جەلال لە بەغداد پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی ناوچەکە تاوتوێ کرا و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری دا بە گرنگ زانرا.
پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان لایەنەکان بۆ پەلەکردن لە تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لەسەر بنەمای دەستوور جەختی لەسەر کرایەوە.