
دروستکردنی ژێرخانێکی وەرزشی باش، مافێکی سەرەتایی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە. شانازی دەکەین لەم چەند ساڵەی دواییدا لە سلێمانی گرنگییەکی تایبەت بە وەرزشی ئەم توێژە ئازیزە دەدەین و هەنگاوی باشمان ناوە.
ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە بەردی بناغەی ئەکادیمیای پارائۆلۆمپی نیشانەشکێنیمان دانا. ئەم ئەکادیمیاییە پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ پێشخستنی وەرزشی پارائۆڵۆمپیی کوردستان. هەروەها زۆر دڵخۆش بووم بە سەیرکردنی یاری دۆستانەی نێوان هەردوو تیپی تۆپی پێی داونی خۆر و مانگی یانەی رۆژ. سەرسام بووم بە ئاست و ئیرادەی یاریزانەکان.
زۆر سوپاسی هەموو ئەو ئازیزانە دەکەم لە لیژنەی پارائۆڵۆمپی و یانەی رۆژ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە کە بەوپەڕی خەمخۆرییەوە هەوڵی پێشخستنی وەرزشی پارائۆڵۆمپیی کوردستان دەدەن.





