قوباد تاڵەبانی ئەو سەرکردەیەی بە بایەخەوە لێی دەڕوانن

ڕەوشەن شەهيد رسول برایماغا


ئەو سەرکردە کوردەی ئاو بە ئاگر دا دەکات و گرژییەکان هێور دەکاتەوە دەیەوێت تۆوی ئاشتی و تەبایی و برایەتی گەلان بە دیبلۆماسیانە بچێنێ جیهان بەرەو کەناری ئارامی بڕوات و جەنگ و ئاسەواری شەڕ و دووبەرەکی لە وڵات و گەلەکەی دوور بخاتەوە ، بێگومان گەر هزرمان یادگایی حيکمەت و فەلسەفەی سیاسەت و دیبلۆماسی سەرۆک مام جەلال بهێنێتەوە یاد دڵنیا دەبین کە ئەمە هەر لە ڕۆڵەو خوێندکارە وەفادارو دڵسۆزەکەی ڕێبازی مام دەگونجێ و شاڕێگای ئاشتی و تەبایی مام ئاسا بڕوات و کاریگەرییەکانی نەتەنیا لە نێوخۆی وڵات بەڵکو لە ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانيش دەنگی داوەتەوە بە بایەخەوە لێی بڕوانن.

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگ و هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران سیاسەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تێوەنەگلان بوو لە جەنگ و ئاسەوارەکانی و بەرەیی ئاشتی و تەبایی و نێوەندگریان هەڵبژارد، هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمان کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی نيشتیمانی و خودی ئەو سەرکردە کوردەی دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە بایەخەوە لێدوانەکانی لە واڵی تروس سۆشياڵ بڵاو کردەوە قوباد تاڵەبانی هەوڵی ئاشتی و دوورکەوتنەوەی جەنگ بوو ئەهلی تەبایی بوون بۆ هەردوو وڵات ئامادەییان نيشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوەند گيری و ئاگربەستی نێوانیان چەندین جار لە چاوپێکەوتنە نێوخۆیی و دەرەکيەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئێمەی کورد بەشێک نین لەو جەنگە و بەڵکوو لە ئەهلی تەبایی و ئاشتی دەبين بۆ هەردوو وڵات.

ڕەنگە بۆ کۆشکی سپی و سەرۆکی ئەمريکا بۆ جيهانيش نامۆ نەبێ و ئێمەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش لە وان زیاتر ئاشنایین بە فەلسەفەو ڕێبازی سەرۆک مام جەلال و دانایی و حەکیمانەیی مام لە گشت ئاڵۆزی و گرژیەکان و شەرەکان بە دیبلۆماسیانە ئاوی بە ئاگردا دەکرد و هێمای ئاشتی و تەبایی و برایەتی بوو بۆ تەواوی گەلانی عێڕاق و بگرە لە ئاستی نیوخۆیی و دەرەکيش بە داناییەکانی مام سەرسام بوون کە هەرگيز لە بەرەی شەڕ نەبوو تەنیا ئاشتی بۆ جيهان دەويست و باوەڕی بە ئازادی و دیموکراسی و ماف بۆ هەموو پێکهاتەوە گەلان هەبوو لەگەڵ یەکتری کە بێگومان ئەمەش لە سیمایی شارستانی بوون بنەما جەوهەرییە کانی پێکهاتەی دامەزراندی هەردەوڵەتێکی پێگەیشتوو پێشکەوتووە و قوباد تاڵەبانیش لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆک مام جەلالی ڕابەر و مامۆستاو باوکی دەڕوات و هەمووان هەست بە حيکمەتی ووتاردان و دانایی سیاسەتکردن و دیبلۆماسی لەنێوان گەلان دەکەن.

ئەو سەرکردە کوردە واتا ڕۆڵە و خوێندکارە وەفادار و دڵسۆزەکەی سەرۆک مام جەلال ئەو قوباد تاڵەبانییە کە لە هەر پێگەو بەرپرسیاریەتیەک دابێ سیاسەتی دروستی یەکێتی نيشتیمانی پەيڕەو دەکات و هەم لە بەرگە حکومییەکە هەم لە بەرگە حزبیەکە هەردەم دڵسۆزی خەلک و میللەتەکەی بووە لە بەرەی مافە ڕەواکانی هاونيشتیمانیان و گەلەکەی بووە،

قوباد تاڵەبانی ئەو سەرکردە یەیی لە کاتی جەنگ لە شەقامەکانی سلێمانی لە گەڵ گەلەکەی مایەوە و لە سەختیەکان بەتەنیا بەجێی نەهێشتن بگرە هەر ڕۆژە و سەری بە داموودەزگایەکی خزمەتگوزاری دەکرد بۆ دڵنیابوونەوەی هاونیشتیمانیان و هێورکردنەوەی قەلەقیەکانیان لە هەمبەر قەیران و گرانیەکان کە بەهۆی جەنگ سەرجەم جیهانی گرتبوۆوە، شەوانيش لە گەڵ هاونيشتیمانیانی چایەکی دەخواردەوە بە ئومێدو هێزەوە لەگەڵیان دەدوا ئەمە بوو بە ئارامی بۆ خەڵک و وورەیی زیاتری پێدان لە خۆڕاگری بەرامبەر ئاسەوارەکانی جەنگ و دڵنیای پێدان لە هاوکاری و هەماهەنگی تەواوی داموودەزگاکان لەگشت ئەگەرەکان بۆیە گەلی کورد هەنگاوە بایەخەکانی قوباد تاڵەبانی بە گرنگ وەسف دەکەن و شەقام لە یادی ناکات کە کێ لە سەختیەکان ئومێدی پێ بەخشين ە لە نێویاندابوو،

ڕۆڵی قوباد تاڵەبانی وەک سەرکردەیەکی کورد کە هەم خاکی هەم دڵسۆز هەميش ئەو سەرکردە وەفاداریی ڕێبازی مام فەلسەفەی مام پەيڕەو دەکات کە ڕۆژانە لەگەڵ تەواوی چين و توێژەکانی گەنج و وەرزشکاران و هونەرمەندان و ئەدیبان و تێکۆشەران و ژنان و لاوان و بیرمەند و نووسەرو ئەستێرە گەشەکانی کۆمەڵگا ئاوێتەی هیواو خەلیاو داواکانیان دەبێ و ئومێدی لە دڵی هەمووان چنیوە، بێگوومان سیاسەتی یەکێتی پەيڕەو دەکات هەم لە حکومەت هەم لە حیزب وە باوەڕی بە دیموکراسی و ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئاشتی و تەبایی گەلان و مافی ژنان و تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگاهەیە، ئەو سەرکردە کوردە خاکیە کە هەموو خەسڵەتە جەوهەرییەکانی دڵسۆزی و بوێری تیایە بەڵام هەميشە لەگەل ئاشتی دایە و نایەوێ گەلی کورد بەرەو شەڕببات ئەو ئەهلی تەبایی و ئەهلی دیبلۆماسی و خێرە.
قوباد تاڵەبانی سەرکردەیی سەختیەکان و قەیرانەکانە بینیمان ئەو کارەساتە سروشتیەیی بەسەر چەمچەماڵ هات لە یەکەم ساتەوە بە جلە قوڕاوییەکانی لەنێو ماڵ بە ماڵی زیان لێکەوتووان دەسوڕایەوە بۆ دڵنیا بوون لە دۆخیان وە لە ڕێگەیی نوسینگە کەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری کە مامۆستا عەتا محمد بە دڵسۆزانە و سەرکەوتوانە سەرپەرشتی دەکرد لە کەمترین کات توانیان سەرکەوتووانە چەمچەماڵ ڕزگاربکەن لەو قەیرانە و دڵسۆزانە هەنگاو بە هەنگاو لەڕێگەی مامۆستا عەتا محمد ئاگاداری ووردو درشتی هەنگاوەکانیان بوو بەسەرکەوتووانە بەسەر قەیرانەکان زاڵ بوون و ئارامی و ئومێدیان بەخشی بە خەڵکی چەمچەماڵ،
بۆیە ئەو سەرکردە کوردە قوباد جەلال تاڵەبانیە کە بووەتە جێگای بایەخ لای کۆشکی سپی و سەرۆک دۆناڵ ترەمپ و جیهان چاوی لە هەنگاوەکانیەتی و بە گرنگی لێی دەڕوانن لای هەمووان ئاشناییە نە حیکمەتی سەرۆک مام جەلال ئاو بە ئاگری جەنگ و شەڕدا دەکات و تۆوی ئاشتی و تەبایی گەلان دەچێنێ و بە شاڕێگای هەمان ڕێبازی باوکی و ڕابەرەکەی دا دەڕوات جێگەی شانازییە بۆ کورد.