سەرۆک بافڵ و موسەنا سامەڕائی: حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری خۆیدا پێکبهێنرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و د. خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەسەر کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری خۆیدا کرایەوە.