
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عیراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عیراق تاوتوێکرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەهێز تاوەکو رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغە ببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات و ئامانجی خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییان بێت.
