
مەڵبەند بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا دەکات
ڕانیە – دووشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٦**
بە بۆنەی ١٢ی ئایار، ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە، شاندێکی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین بەشدارییان کرد لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لەلایەن پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین بە هاوبەشی لقی ڕاپەڕینی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیکوردستان ڕێکخرابوو، بۆ ڕێزلێنان لە کار و ماندووبوونی پەرستاران و خوێندکارانی ئەو پسپۆڕییە مرۆڤدۆستانە.
شاندەکەی مەڵبەند پێکهاتبوو لە هەڤاڵ نادر مەلاسەفی، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی مەڵبەند، هەڤاڵ شوان شێخە قەرەنی، لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند، هەڤاڵ شوان حاجی محمد، لێپرسراوی کۆمیتەی ڕانیە، هەڤاڵ هاوڕێ سڵێمان، لێپرسراوی کۆمیتەی دەروازە و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند.
لە مەراسیمەکەدا، نوێنەرانی مەڵبەند گەرمترین پیرۆزبایی مەڵبەندیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری پەیمانگە و ستافی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی پەرستاری کرد و جەختیان لەسەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی پەرستاران کردەوە کە لە ڕیزی پێشەوەی پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگەدا دەیگێڕن. هەروەها بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کرد کە پەرستاری یەکێکە لەو پیشە پیرۆزانەی کە پێویستی بە پشتیوانی بەردەوامی دامەزراوەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگە هەیە، تایبەتمەندانە لە ڕووی باشترکردنی بارودۆخی کار و دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی پێویستەوە.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا، شاندی مەڵبەند ڕێزلێنانی خۆی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگەکە کرد لەسەر ئەو هەوڵانەی کە بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی شارەزای ئەو پسپۆڕییە دەیدەن و ئامادەیی مەڵبەندی بۆ هاوکاری و پشتیوانیکردنی چالاکییە مرۆڤدۆستانە و کۆمەڵایەتییەکان دووپات کردەوە
